تایبه‌ت: نوچه‌نێت
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌زایی مه‌خمور تاكه قه‌زایه له عێراقدا، كه ئه‌نجومه‌نی تایبه‌ت به خۆی نییه. ده‌شڵێت “پارتی له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی مه‌خموردا په‌ڕاوێز نه‌خراوه و راویژمان پێكردووه”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌وڵی یه‌كێتی بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت به قه‌زایی مه‌خمور، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ل لایه‌نه كوردستانیه‌كانی دیكه ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كانی دیكه، ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی مه‌خموری پێكهێناوه، وه‌ك گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی پارتی، زه‌حمه‌تكێشان، شیوعی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كوردستان، ئاماده نه‌بوون بێنه ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه و ڕه‌تیانكرده‌وه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، داوامان له پارتی كردووه ئه‌ویش به‌شداری له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه، هه‌رچه‌ند چه‌ند كه‌سێكی بێلایه‌ن به‌شدارن له ئه‌نجومه‌نه‌كه، كه له‌سه‌ر پارتی حسابن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی هیواخوازه، پارتی له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موصڵ و پارێزگاری موسڵه‌وه كێشه‌مان بۆ دروست نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌ش په‌نا بۆ رێگه‌ی دیكه نه‌به‌ین.