تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كگرتوو سه‌ربه‌خۆیه و له به‌ره‌ی كه‌س نییە. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كاته‌دا قورسه، بۆیه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی و رزگاری نیشتمانی نین.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی راگوزه‌ر و ئینتقالی بۆ هه‌رێمی كوردستان، کرد .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرشێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت گۆرینی هەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامی کە بە” چونه به‌ره‌ی گۆڕان لێكدراوه‌ته‌وه” رایگه‌یاند، یه‌كگرتوو سه‌ربه‌خۆیه و به سه‌ربه‌خۆیش ده‌مێنێته‌وه ، له به‌ره‌ی كه‌س نین. یه‌كگرتوو داوای حكومه‌تێكی راگوزه‌ر ده‌كات نه‌ك حكومه‌تی كاتی و رزگاری نیشتمانی.
شیركۆ جه‌وده‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و پیكهێنانی حكومه‌تی كاتی یان حكومه‌تی رزگاری نیشتمانییە.
چونكه بۆ دۆخی ئێستای كوردستان قورسه، ناتواندرێت حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شیندرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانكارین و چاكسازین له حكومه‌تی هه‌رێم، واته له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی ڕاگوزه‌رین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها گوتی، هه‌موو هه‌وڵ و پڕۆژه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه، به یه‌كڕیزی بتوانین به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان سه‌ربكه‌وین و دۆخ و موچه‌ی خه‌ڵك ببوژێنینه‌وه.