
کورێکی نەوشیروان مستەفا: بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەخۆپێشاندانی رۆژی هەینی یەوە نییە
نوچەنێت
دوای ئەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی هەینی خۆپیشاندانە لەکوردستان، کوڕێکی نەوشیروان مستەفا رایدەگەنێت بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بەو خۆپێشاندانەوە نییە، کە بڕیارە رۆژی هەینی سازبکرێت.
نمان نەوشیروان مستەفا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی”لەبەر دروستبونی پرسیارێکی زۆرەوە بە پیویستی ئەزانم کە ئەم رونکردنەوەیە بلاو بکەمەوە بۆ بەرچاو رونی خەلک بەهۆی ئەوەی کە لە نیزیکەوە ئاگاداری بزوتنەوەکەم. بۆ ئاگاداری هەموو لایەنێک بزوتنەوەی گۆڕان هیچ پەیوەندیکی نیە بە خۆپیشاندانەکانی رۆژی هەینی. ئەو لایەن و کەسانەی بە ناوی گۆڕانەوە بانگەشە دەکەن تەنها هەڵوێست و رای خۆیانە هیج پەیوەندێکی نیە بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە. هاوکات گۆڕان خاوەن کارنامەی سیاسی خۆیەتی و لە کاتی بانگەشە کردن یاخود بلاو کردنەوەی ئاگاداری لە ڕیی وتەبێژی بزوتنەوەکەوە دەبێیت”.
ئەو کوڕەی نەوشیروان مستەفا نوسیویشیەتی”ئەم رۆنکردنەوەی تەنها بۆ بەرچاو رونی خالکە ئەمە بانگەشە نیە بە ناوی بزوتنەوەکە و قسە کردنیش نیە بە ناوی بزوتنەوەکە تەنها رونکردنەوەی بەرنامەی بزوتنەوەکەیە و بۆ ئاگاداری خەلکە کە زۆر کەس پرسیارسی دەربارەوە دەکات”.
