عەلی باپیر: دەترسم ئەمریکا حیساب بۆ پەیەدەش نەکات

0

نوچەنێت

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ترسی هەیە چۆن ئەمریکا و هاوپەیمانان تەنیا بۆ شەڕکردن سوودیان لە پێشمەرگە وەرگرت و دواتر وەک پێویست حیسابیان بۆ کورد نەکرد، هەمان شت بەرامبەر پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان دووبارەبکەنەوە.

شەوی سێشەممە ٢١-١١-٢٠١٧، عەلی باپـیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بەرلینی پایتەخی ئەڵمانیا لەگەڵ نیلۆفەر كۆچ، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی عەلی باپیر، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسیی باشوور و رۆژئاوای كوردستان كردووە و ئەمیری کۆمەڵ رایگەیاندووە “ئەمەریكا و هاوپەیمانان بۆ شەڕكردن دژی داعش و تێكشاندنیان سوودیان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەرگرت‌، پاشان لە مامەڵەی سیاسیدا وەك پێویست حیسابیان بۆ كورد نەكرد”.

عەلی باپیر راشیگەیاندووە “مەترسیم هەیە ئەمەریكا هەمان شت لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) لە رۆژئاوای كوردستاندا دووبارەبكاتەوە”.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، لە بەشێكی دیكەی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پێویستبوونی یەكدەنگیی كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان كردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com