نوچەنێت
بەرپرسی کۆمیتەی ئازادیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین رایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار ئەندامێکی کۆمیتەکەمانیان شەهید کردووە”.
لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، بەرپرسانی یەکێتی لە کەرکوک، بەردەوام بانگەشەی ئارامی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هێمی کوردستان دەکەن و داوا لە هاوڵاتیانی کوردی ئاوارەبوو دەکەن، بۆ ناوچەکانیان بگەڕێنەوە، بەڵام هێشتا ژیانی کادیری حزبەکان و خەڵکی مەدەنیش لە مەترسیدایە.
لە لێدوانێکدا خالید دارا، بەرپرسی کۆمیتەی ئازادی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە خانەقین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند “شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار ھەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ئەندامێکی کۆمیتەکەمان لە گوندی مەعروف-ی سەر بە خانەقین”.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەو چەکدارانە ژمارەیان 10 تا 12 چەکدار بووە و ئەندامێکی کۆمیتەکەیانی بە ناوی “حسێن عەلی” شەهید کردووە و “عومەر حوسێن”ی کوڕیشی بریندار کراوە.
بەرپرسی کومیتەکەی خانەقین ئەوەش دخاتەڕوو، کە ”لای ھەمووان ئاشکرایە کێ بەم کارە ھەستاوە و بەم کارانەش، ئەو ھێزانە دەیانەوێت کورد لەناوچەکە نەھێڵن”.