وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان گوشار دەخەینە سەر بەغدا

0

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، قسەی کردووەو داوامان کردووە، کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن. هەروەها گوشار دەخەینە سەر بەغدا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان.

هیزەر ناوێرت،  گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی دانانی نێردەیەک بۆ گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا، گوتی “بەدڵنیاییەوە گوێبیستی ئەو بیرۆکەیە بووین، بۆ دەستنیشانکردنی نێردەیەکی تایبەت، بەڵام ئێمە بڕوامانوایە ئەمە پرسێکە کە دەبێتە لە ناوخۆوە چارەسەربکرێت، لەنێوان هەولێر و بەغدا کاری لەسەر بکرێت. هەستناکەین پێویست بێ نێردەیەکی ئەمریکا دیاریبکەین، یان پێگەیەکی نوێ دروستبکەین، ئێمە پەیوەندی نزیکمان لەگەڵ کورد و هەروەها حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە، بەردەوامدەبین بۆ کارئاسانی گفتوگۆکان”.

هاوکات ئاماژەی  بەوەشدا، کە لە ئاستی باڵا ھانی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا دەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە شەری دژ بە داعش و دواتریش رێکس تیڵەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەرێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کردووە.

ناوێرت دووپاتیشی كرده‌وه‌، گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com