
به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی
دژ به تێپه‌راندنی بودجه‌ی كوردستان به‌كه‌موكوریه‌كانه‌وه
خه‌ڵكی ئازادیویست وعه‌داله‌تخوازی كوردستان
داكۆكیكاران له‌مافه‌كانی مرۆڤ
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
له‌كاتێكدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له‌هه‌ركات زیاتر گه‌لی كوردستان پێویستی به‌یه‌ك گوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان و له‌و ده‌مه‌دا كه گوایه خۆمان بۆ به‌ده‌وڵه‌ت بون ئاماده ده‌كه‌ین و چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ڕێوه‌یه، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2012) بوه قه‌یرانێكی تر به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری و ناشه‌فافیه‌ت تیایدا و تێپه‌راندنی به بنه‌مای كه‌مینه و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی، به‌بێ ره‌چاوكردنی چه‌ندین سه‌رنجی گرنگ و دڵسۆزانه و زانستیانه له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ده‌ره‌نجامه نێگه‌تیڤانه‌ی له بڕیاردانی به‌بێ ریفۆرمكردن تیادا دێنه كایه‌وه.
جێگای داخه كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی پرۆژه بودجه له‌داڕشتن و گفتوگۆكردن و بڕیار له‌سه‌ردان و تێپه‌راندنی چه‌ندین ساڵ دوباره ده‌بێته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گروپێكی دیاریكراو ناعادیلانه و ناشه‌فافانه تێده‌په‌رێنرێت .
ئێمه وه‌ك به‌شێك له ده‌سته‌بژێری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه و ململانێی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، له‌پێناو ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا و ستراتیژیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینمان دژ به شێوازی تێپه‌راندنی بودجه به‌نا عادیلانه و نا شه‌فافانه، به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه ئه‌وه بۆ هه‌مو لایه‌ك به‌یانكه‌ین كه تێپه‌راندنی بودجه به‌و شێوه نادروسته هه‌م به‌یاسایی كردنی ناعه‌داله‌تی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و له‌هه‌مانكاتدا بێ ماناكردنی هه‌ر به‌ڵێن و داوایه‌كی چاكسازی راسته‌قینه‌یه له كوردستان هه‌م قوڵكردنه‌وه‌ی نا یه‌كگرتووی گوتار و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان و دواخستنیه‌تی له گه‌یشتن به ئامانجه باڵا و ستراتیژیه‌كانی .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌چاودێریكردن بودجه‌كه و هه‌مو رێگایه‌كی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نی ده‌گرینه‌به‌ر تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه و دادپه‌روه‌رانه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ده‌سته‌بژێری مه‌ده‌نی و رۆشنبیری كوردستان، له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌ولێر،سلێمانی و دهۆك.
ده‌سته‌ی به‌رگری جه‌ماوه‌ری له بودجه
24/6/2012