نوچەنێت-هەولێر
نووسەر، بیرمەند و فەیلەسووفی فەرەنسی، بێرنارد هێنری لیڤی دەڵێ، چالاکیی نوێم بریتییە لە پێشاندانی فیلمی پێشمەرگە لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری سەرجەم وڵاتان باگهێشتکراون.
لیڤی، کە بە کارەکتەری سەرەکی پشت رووداوەکانی بەهاری عەرەبی دادەنرێ، کەسایەتی ناوداری جوولەکەی فەرەنسایە و بە فراوانی لە کەمپیندایە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
لە دواهەمین پۆستی خۆی لە فەیسبووک، کە سێشەممە ٢١ی تشرینی دووەم بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ “رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، ١٩٣ باڵیۆزی ١٩٣ وڵات، کە ئەندامی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانن بانگهێشتکراون بۆ بینینی فیلمی پێشمەرگە. پڕۆژەکە دەستپێشخەرییەکی هاوبەشی فەرەنسا و بەریتانیایە. ئەو رۆژە كوردستان و پێشمەرگە بە شیوەیەکی سیمبوولی دەچنە نەتەوەیەکگرتووەکان”.
فیلمی پێشمەرگە بەرهەمی خودی بێرنارد هێنری لیڤییە و دەڵێ، پێشووتر بەڵێنمداوە دوا هەوڵ بدەم بۆ ئەوەی فیلمەکە جگە لە وڵات و ناوچەکانی جیهان، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشانبدرێ.
