نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوە لەگەڵ به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا، ره‌وشی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه و قه‌یرانه‌كان تاوتوێ كران.
دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌یان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له حیزبه سیاسییه‌كان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و دوا پێشهاته‌كان كرد.
لەبارەی سەردانەکەیان سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی سۆییالست دیموكراتی كوردستان‌مان كرد ، به‌مه‌به‌ستی باسكردنی ره‌وشی ئێستای كوردستان به‌گشتی تا بزانین هه‌نگاوی داهاتوومان چۆن ده‌بێت؟. له سه‌ردانه‌كانماندا باسی بارودۆخه‌كه‌مان كردووه و وه‌ره‌قه‌یه‌كمان له براده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رگرتووه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان پێداون كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و دانیشتنه‌كانیشمان به‌رده‌وامییان ده‌بێت”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، ده‌رباره‌ی شیرۆڤه‌كردنی گوته‌یه‌كی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێ دوشەممه ٢٠-١١-٢٠١٧ كه گوتبووی “پێشمه‌رگه به ویستی خۆیان له هه‌ندێك ناوچه كشاونه‌ته‌وه”، نێچیرڤان بارزانی دەڵیت”كه باسی ئه‌وه‌م كرد پێشمه‌رگه كشاوه‌ته‌وه، باسی كه‌ركووكم نه‌كردووه و حاڵه‌تی كه‌ركوك، روون بوو كه چۆن كراوه و به چ شێوه‌یه‌ك بووه و هه‌موولایه‌ك ئاگادارن و پێویست ناكات من جارێكی دیكه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دووباره بكه‌مه‌وه”.
هەروەها زیاتر روونیکردەوە و گوتی”با من بێمه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به دیاریكراوی باسی كوێم كردووه، هێزه‌كانی عیراق داوایان له ئێمه كرد له ناوچه‌ی به‌نداوی مووسڵ بكشێینه‌وه و ئێمه پێمانگوتن باشه كێشه‌یه‌ك نییه، له ناوچه‌ی ره‌بیعه به هه‌مان شێوه گوتمان كێشه نییه، به‌ڵام ئێمه دواتر تێگه‌یشتین كه له هه‌ر شوێنێك پا‌شه‌كشێ بكه‌ین ئه‌وان داوای زیاتر ده‌كه‌ن، بۆیه بڕیاری ئه‌وه‌مان دا سنوورێك دابنێین بۆ ئه‌م بابه‌ته و نابێت له‌وه زیاتر بێنه پێشه‌وه، من مه‌به‌ستم ئه‌و شوێنانه بووه”.
لەبارەی به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئاماژەی بەوەکرد”تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانی ئێمه بۆ به‌غدا دیار نییه، ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان باس كردووه و پێویست ناكات دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه. وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چینه به‌غدا و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت، بێگومان له كۆبوونه‌وه‌كانی به‌غداش به‌شدار ده‌بن”.
لەبارەی ناوەڕۆکی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاشکرایکرد”كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵسهنگاندنی بارودۆخی ئێستا بوو. دوو بۆچوون بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێكی كاتی دابمه‌زرێنین، بۆچوونی دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین به زووترین كات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین”.
هەروەها دەڵێت”ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین، تا بزانین باشترین رێگه‌چاره بۆ ئه‌م دۆخه چییه و دواتر وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌ده‌ین به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بكه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین و دواتر ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كانمان بۆ خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین”.
سەبارەت بە بیروبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌و دیدارانه‌دا، بارزانی گوتی”لێكنزیكبوونه‌وه هه‌یه و هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه تا ئێستا سه‌ردانمان كردوون، وه‌ك ئێمه بیرده‌كه‌نه‌وه. له سه‌ر دوو سێ پره‌نسیپی گرنگ هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیرده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كه‌میان دژی دوو ئیداره‌یین، دووه‌میان ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، سێیه‌میان نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ بدات سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك قسه بكات. ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ن كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگن و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆكن”.
سه‌باره‌ت به توانای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فەرمانبەران، رایگەیاند”تا ئه‌و كاته‌ی بتوانین، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك نه‌مانتوانی خۆمان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ڵێین كه بارودۆخه‌كه وایه و زۆر به روونی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و گومانیش له‌وه‌دا نییه كه خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن ئێمه به قۆناغێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین و ئه‌مه‌ش پێویستی به یه‌كگرتوویی و تێگه‌یشتنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه. بێگومان ئێمه به یه‌كگرتوویی ده‌توانین له‌م قۆناغه ده‌ربچین”.
له‌باره‌ی داوای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كاتی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت”من دوێنێ باسی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد و پێمانوایه، ئه‌م حكوومه‌ته خۆی كاتییه. كۆمه‌ڵێك پرسیارمان له‌سه‌ر حكومه‌تی كاتی هه‌یه، ئایا مه‌به‌ست لێی چییه و ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن؟ ئه‌مانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان باس ده‌كه‌ین و دواتر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی كاتی به ئێمه داوه و ئێمه‌ش بڕیارمان داوه دوای كۆبوونه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین”.