نوچەنێت
بەپێی راگەێندراوێکی هەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبوونەوە.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دووپاتیکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و، فیدراڵ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەمme ٢١-١١-٢٠١٧، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، بەیان سامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی نوسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبوونەوە.
ماکماستەر لرم کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، لەسەر بنەمای گفتۆگۆ کراوەتەوە، هەروەها ماکماستەر، ئاماژەی بە رۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردووە بۆ سەقامگیری هەرێمایەتی.