نوچەنێت:تایبەت
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت، پرۆسەی دابەشکردنی پارەی فەرمانبەرانی بەشداربوی گشتپرسی دەستی پێکردووە و لەپارێزگای هەڵەبجە، پڕۆسەکە تەواو بووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شیروان زرار گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند”لەئێستادا پرۆسەی دابەشکردنی پارەی فەرمانبەرانی بەشداربوی گشتپرسی، کەلەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دابینکراوە، دەستی پێکردووە، لەپارێزگای هەڵەبجەش پڕۆسەکە تەواو بووە”.
گوتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تەواوی پارەکە لەبەردەستی کۆمسیۆندایە و ئەوان ئاگارداری پارێزگاکانی دیکەیان کردووەتەوە، کە بەپێی گونجاندنی خۆیان دەستبەدابەشکردنی بکەن.