‌دوو كرێكاری نیپاڵی له‌ سلێمانی گیانیان له‌ ده‌ستدا

0

نوچەنێت

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاشکرایکرد، شەوی‌ رابردوو دوو کرێکاری بەرەگەز نیپاڵی‌ لەکارگەیەکی‌ ئاسندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-١١-٢٠١٧، پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەلاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە كارگەی ئاسنی سۆپەرستیل، لە ناحیەی بازیانی‌ سەربەپارێزگای‌ سلێمانی،‌ دوو كرێكاری بە رەگەز نیپاڵی كەوتنە خەزانی كارگەكە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا و هاوکارێکی‌ تریشیان برینداربووە و رەوانەی‌ نەخۆشخانە کراوە.

پۆلیسی سلێمانی نوسیویەتی”دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان، تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كرا، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com