نوچەنێت
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارەی هاندانی مانگێکی دیکەی کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی و کارگێڕی، دابەشدەکرێت.
ئهمڕۆ سێشهمه ٢١-١١-٢٠١٧، دکتۆر رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسوبک بڵاویکردووەتەوە، کە هەفتەی داهاتوو، مانگێکی تری هاندان دەدرێت بە کارمەندانی پزیشکی و کارگێڕی.
پارەی هاندانی کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی، بڕەکەی چوار ملیار و 100 ملیۆن دینارە، مانگانە دوای دابەشکردنی موچە، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بڕێک پارە دەدرێت بە کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی وەک هاندانێک.