تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كورستان، دەڵێت، حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، جموجوڵیان ماوەو هیوادارین جارێكی دیكه، لەگەڵ حەشد و سوپا، توشی پێکدادان نەبینەوە.
دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ و په‌لاماردانی شاری كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، به نیازی داگیركردنی په‌لاماری هێزی پیشمه‌رگه‌یان دا له نزیك پیشخابور و پردێ و له‌لایه‌ن پیشمه‌رگه‌وه، هێرشه‌كانیان تیكشكیندرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سه‌عید مه‌موزینی لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و له زومار و ره‌بیعه رایگه‌یاند ، هێشتا حه‌شدی شه‌عبی، به ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه و له هه‌ندێ ناوچه جموجۆڵیان هه‌یه. سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حه‌شد له ناوچه كوردستانیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه، هیچ زانیاریه‌كم نییە.
سه‌عید مه‌موزینی پێیوایە، حەشدی شەعبی ئەگەر بە فەرمی لە شوێنێ بکشێنەوە، ئەوا بەناوی هێزی ترەوە دێنەوە” له‌وانه‌یه هه‌ندێك له هێزی حه‌شدی شه‌عبی له ره‌بیعه و زومار كشابیتنه‌وه ، به‌لام ئه‌كرێ جوڵه و ئالوگۆڕی هێزه‌كان بێت یاخود به ناوی تره‌وه هاتبنه‌وه”.
مه‌موزینی هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت، کە جارێكی دیكه پیشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان توشی پیكدادان نه‌بنه‌وه” ڕۆژیكیش دێت ، بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه چونكه ناوچه‌ی كوردستانین”.