ئاری هەرسین:گشتپرسی بەبڕیاری دادگا هەڵناوەشێتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی، لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت گشتپرسی هەرێم هەڵوەشێنێتەوە، چونکە ئەوە پرسێك نییە کەسێک لە بەغدا دابنیشتبێت و بتوانێت بە قەڵەمێکی رەش و لاپەرەیەکی سپی هەڵیوەشێنێتەوە.

رۆژی دووشەممە ٢٠-١١-٢٠١٧، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشتپرسی باشوری کوردستان، دەرکرد و پرۆسەکەی بە نادەستووری ناساند. هاوکات جەختیشیکردەوە کە ئەنجامەکەی و لێکەوتە و هەر دۆخێک بەهۆی گشتپرسییەوە، هاتووەتە ئاراوە هەڵوەشاوەیە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئاری هەرسین سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بۆ گشتپرسی هەرێم رایگەیاند”نە دادگای فیدراڵی، نە پەرلەمانی عێراق، نە وڵاتانی نێودەوڵەتی ناتوانێت، گشتپرسی هەرێمی کوردستنا هەڵوەشێنێتەوە، چونکە گشتپرسی بابەتێك نییە، کەسێک لە بەغدا دابنیشتبێت و بتوانێت بە قەڵەمێکی رەش و لاپەرەیەکی سپی، هەڵیوەشێنێتەوە”.     

سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی دەڵێت”تەنها یەك ڕێگە هەیە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسییەکە، ئەویش بەوەی گشتپرسییەکی دیکەبکرێت و لەخەڵکی کوردستان بپرسنەوە، بڵێن ئامادەن، بڵێن داوای لێبوردن دەکەین جارێکی دیکە هەڵەی واناکەین، داوای دەوڵەت بکەین، ئەگەر خەڵکی کوردستان گوتیان، بەڵی ئێمە قابیلی دەوڵەت نین و دەوڵەتمان ناوێت،ئەوکاتە دادگای فیدڕاڵ دەتوانێت”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com