یەکەم وێنەی کۆسرەت رەسول دوای نەخۆشکەوتنی بڵاوکرایەوە

0

نوچەنێت

ده‌رباز، كوڕی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژی 16-11-2017ـەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بردرایە ئەڵمانیا، ئەوەش دوای سێ رۆژ پێشتر نەشتەرگەرییەکی لە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی بۆ ئەنجامدرا.

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 11-11-2017، كۆسرەت رەسول باری تەندروستی تێكچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانەی فارووقی پزیشكی لە سلێمانی، پاشان نەشتەرگەرییەكی بۆ بۆرییەکانی ریخۆلە بۆ ئەنجامدرا. ماوەی 72 کاژێریش لەژێر چاودێری ورددا مایەوە و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر بردرایە ئەڵمانیا.

ده‌رباز كۆسره‌ت، له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: “ئێستا به‌رلین”.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتریش بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا.

له‌ ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سووڵ جێگیره‌، به‌ڵام تا ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com