وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورپا لەکوردستانن
بۆ بینینی ڤیدیۆیەک لەو بارەوە کلیک لەسەر وێنەکە بکە
نوچەنێت . کوردستان تیڤی
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2012 به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى نێچیررڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێزان كارڵ بیڵد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید و رادۆسڵاو سیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆڵۆنیا و نیكۆلا میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆك بارزانى به گه‌رمى به‌خێرهاتنى شاندى مێوانى كرد و هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا. پاشان ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى عێراقى تێكه‌وتووه و پێشهاته‌كانى سووریا و ناوچه‌كه خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سه‌رۆك بارزانى دووپاتى كرده‌وه: ئێستا عیراق به قه‌یرانێكى جددیدا تێده‌په‌ڕێت كه قه‌یرانه‌كه زیاتر به‌رگریكردنه له ده‌ستوور و دیموكراسى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه سه‌رچاوه‌ى قه‌یرانه‌كه‌ش تاكڕه‌وى و وه‌لانان و پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور و پشتگوێخستنى هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتن و په‌یمانانه‌یه كه حكوومه‌تى عیراقى له سه‌ر دروست بووه . به‌ڵام ئێمه سوورین له سه‌ر ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه به پێى ده‌ستوور و به ڕێكارى دیموكراسى چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها تیشكى خسته ئه‌وه‌ى كه ئێستا هه‌وڵ ده‌درێ له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقدا بكرێت و بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ش ئیمزاى زیاتر له 170 پارله‌مانته‌ر ئاماده‌یه.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه جاران تیرۆر ته‌حه‌ددایه‌كى گه‌وره بوو ڕووبه‌ڕووى عیراق ده‌بووه، به‌ڵام ئێستا مه‌ترسیى گه‌ڕانه‌وه‌ى تاكڕه‌وى و دكتاتۆرى ته‌حه‌ددایه‌كه‌كى گه‌وره‌تره كه ڕووبه‌ڕووى عیراق بووه‌ته‌وه و ئه‌م ڕه‌وش و قه‌یرانه ئالۆزه‌ى دروست كردووه.
له‌باره‌ى ڕه‌وشى سووریاوه، سه‌رۆك بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕوون و ئاشكرایه و دژى ئه‌و كوشتاره‌یه كه ڕۆژانه ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كوشتارانه ڕسوا و ئیدانه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى كوردیش له سووریا سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند: گه‌لى سووریا خۆیان بڕیار له سه‌ر داوا و چاره‌نووسى خۆیان ده‌ده‌ن و ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنه‌كایه‌ى سیسته‌مێكى دیموكراتیى جێگیرین له سووریا.
سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تا ئێستا زیاتر له هه‌شت هه‌زار په‌نابه‌رى كوردى سووریا ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه كه به هه‌ماهه‌نگیى یوو ئێن ئێج سى ئاڕ و ده‌زگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارییان ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ى په‌یویه‌ندییه‌كانى عیراق وهه‌رێمى كوردستانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند: پێمان خۆشه گرنگى به په‌یوه‌ندیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وووپا بده‌ن.
له درێژه‌ى وته‌كانیدا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى وڵاتى سوێدى كرد كه له ڕۆژانى سه‌خت و لێقه‌وماندا ده‌رگاكانى به ڕووى په‌نابه‌رانى كورددا كردووته‌وه و داڵده‌ى داون و هاوكارى كردوون.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى میوان دووباره خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان سبه‌ى ڕاپۆرتى سه‌ردان و ئه‌و بیربۆچوونانه‌ى له میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا گه‌ڵاڵه بوون، ده‌گه‌یه‌ننه كۆبوونه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا. هه‌روه‌ها سه‌رسامیى خۆیان به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه نیشان دا و ئاماده‌یى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپایان بۆ بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دواى كۆبوونه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا شاندى میوان و سه‌رۆك بارزانى له وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووساندا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه. له وه‌ڵامێكى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پێكدانانه‌كانى نێوان چه‌كدارانى په‌كه‌كه و هێزه‌كانى سوپاى توركیادا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه به شه‌ڕ و كردارى چه‌كدارى چاره‌سه‌ر نابێت و ته‌نیا ڕێكارى سیاسى ده‌توانێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هاوكاریى هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كى سیاسى نیشان دا.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى تردا ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه حكوومه‌تى به‌غدا له كۆمپانیاى تۆتال – ى فه‌ره‌نسى كردووه؛ ئه‌گه‌ر بێت‌و گرێبه‌ستى نه‌وتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ببه‌ستێت، سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مه كارێكى ناده‌ستوورى یه و نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى به‌غدا نایه‌وێت هه‌رێمى كوردستان پێش بكه‌وێت.
شایانى باسه شاندى وه‌زیرانى وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كه له هه‌رسێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى سوید، پۆلۆنیا و بولگاریا پێكهاتبوو، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ عیراق و ناوچه‌كه و بۆ تاتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عیراق و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.
