نێچیرڤان بارزانی: هەموان دژی دووئیدارەین

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەردانی هەرسێ حزبی، گۆڕان، یەکێتی و حزبی سۆسیایستی کرد، رایگەیاند، لەو سەردانەدا هەموان لەسەر سێ خاڵ کۆکین.

نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە٢١-١١-٢٠١٧، لەسەردانێکیدا بۆ لای گۆڕان، یەکێتی و حزبی سۆسیالست، دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی، بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، کە لەو سەردانەدا، هەموان لەسەر سێ خاڵ کۆک بوون، “دژی دوو ئیدارەیی، نابێت هیچ لایەنێک بە تەنیا گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بکات، دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بکرێت”.

هاوکات ئاماژەی بە دوو پێشنیاز کرد، کە یەکەمیان، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دووەم، تا کاتی هەڵبژاردن، حکومەتی کاتی، هەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com