تایبه‌ت:نوچه‌نێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌تین، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلیكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سنوری سڵیمانی.
ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٢-١١-٢٠١٧، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی ٧.٢ سنوری پاریزگای سلیمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی هه‌ژاند ، به‌هۆیه‌وه له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و شارۆچكه‌ی به‌مۆ نزیكه‌ی ١٥٠ خانوی هاوڵاتیان ڕوخان و به‌شیك له قوتابخانەو فه‌رمانگه حكومییه‌كان زیانی مادی زۆریان پیگه‌شت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر طاهر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلیكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بومه‌له‌رزه‌كه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور ڕه‌وانه‌كرد ، زیانه‌كان ده‌خه‌مڵینین .
ئه‌نوه‌ر طاهیر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، ئه‌نجومه‌نی پاریزگا به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلیكه‌وتوان و گه‌یشتنی هاوكاریه‌كان به خه‌ڵكه زیان لێکەوتووە راسته‌قینه‌كان به شیوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوسراو بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كراوه، هەروەها حكومه‌تی هه‌رێمیش بری ١٠٣ ملیار دیناری بۆ زیانلیكه‌وتوان ته‌رخان كردوه .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی هه‌روه‌ها دەڵێت، حكومه‌تی عێراق له ریگه‌ی ریخراوه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانییه‌وه، بڕی 3 ملیار دیاری بۆ ناوچه‌كه و بۆ چاکكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان دابینكردوه.