نوچەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بە هۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، دواخرا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، ٢١-١١-٢٠١٧، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە، بەڵام رێبوار تاڵەبانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لە سەر شوێنی کۆبوونەوەکە، بۆکاتێکی نادیار دواخرا.
هاوکات رێبوار تاڵەبانی گوتی، بارودۆخی کەرکوک، لە شوێنی کۆبونەوەکە گرنگترە. بۆ یەکلاییکردنەوەی چاوەڕێی لایەنەکان دەکەین.