شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ گۆڕان لەکۆبوونەوەدایە

0

نوچەنێت

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و سەردانی بزوەتنەوەی گۆڕانیانکرد و ئێستا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە.

رۆژی 20-11-2017، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێكی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد، دوای کۆبوونەوەکەش دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکوەزیران بە رۆژنامەوانانی راگەیاند”لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەوە کرد کە دەکرێت ئێمە لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا هاودەنگ بین، هەروەها سەردانەکانیشمان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەردەوامدەبێت”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکگرتوو رایگەیاند”له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو،باسمان له‌ دۆخى ئێستا و پێشهاته‌كان كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ جه‌ختمان له‌ يه‌كڕيزى و ته‌بايى كرده‌وه”. 

شاندەکەی حکومەتی هەرێم پێکهاتووە، لە نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانەی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەت و دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکوەزیران.

تیمەکەی بزووتنەوەی گۆڕانیش پێکهاتوون، لە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، جەمال حاجی محەممەد، سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com