نوچە-هەولێر
بۆ یەکەمجار کنێستی ئیسرائیل، کۆڕێکی کراوە لەسەر پەیوەندییەکانی کوردستان و ئیسرائیل و ئاییندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سازدەکات.
کۆڕەکە رۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٤:٣٠ بەکاتی ئیسرائیل بەڕیوەدەچێ لەژیر ناونیشانی “ئیسرائیل و کوردستان، لەپێناو ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
کۆڕەکە لەژێر چاودێری خاتو کسینیا سفتلوفا، لە بارەگای کنیسیت بەڕێوەدەچێ و چەندین کەسایەتی گرنگ بەشداریی تێدا دەکەن.
کنێسیت، پەرلەمانی ئیسرائیلە کە یاساکانی وڵات دادەنێ و چاودێری کارەکانی حکومەتی ئیسرائیل دەکات و لە ١٢٠ ئەندام پێکهاتووە لە پارت و لایەنە فەرمییەکانی ئیسرائیل.