حکومەتی هەرێم ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دینار، بۆ زیانی بومەلەرزەكەی هەرێم تەرخان دەکات

0

 نوچەنێت

بەهۆی زیانەكانی بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بڕی یەك ملیارو ٣٠٠ ملیۆن دیناری بۆ زیانەكان تەرخانكردوە.

شەوی ١٢-١١-،٢٠١٧ بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان و عیراق و چەند وڵاتێكی عەرەبی، هه‌ژاند و لە باشوری كوردستان پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان زۆرترین زیانیان بەركەوت.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕی یەك ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخانكراوە، بۆ چاككردنەوەی گیروگرفتەكانی ئاو و كارەبا لە دەربەندیخان، لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی.

وەزارەتی دارایی، لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی زیانەكانی بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردوو، كە زیانی مادی و گیانی لێكەوتەوە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، دەربەندیخان)، وەك پێشینەی بەردەست بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارە هەنوكەییەكان، بڕی ٣٠٠ ملیۆن دینار تەرخان كراوە.

لەبارەی دابەشكردنی بڕە پارەكەش بەسەر پارێزگاكاندا، وەزارەتی دارایی دەڵێت”بڕی ١٠٠ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای سلێمانی، ١٠٠ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ١٠٠ملیۆن دینار، بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان كراوه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com