ئەندام پەرلەمانێکی عێراق:پرسی سزادانی پەرلەمانتارانی بەشدار لە گشتپرسی هەرێم کۆتایی پێهاتووە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی کورد لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی فراکسیۆنەکوردستانیەکان، پرسی سزادانی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بەشدار ییان گشتپرسی هەرێمی کوردستان، کردبوو، لەپەرلەمان کۆتایی پێهاتووە.

١٤ ئەندام پەرلەمانی کورد، لەپەرلەمانی عێراق بەهۆی دەنگدانیان لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان، لەپەرلەمانی عێراقەوە لیژنەیەکیان لەسەر پێکهێنرابوو، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو پەرلەمانتارانە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەمین بەکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی پرسی سزادانی پەرلەمانتارانی بەشدار لە گشتپرسی رایگەیاند”هەندێك کەس لەدەرەوەی پەرلەمان، هەوڵیانداوە پرسەکە ببرێتە دادگا، بەڵام ئەمڕۆ بەهەوڵی فراکسیۆنەکوردستانیەکان، ئەو بابەتە لەپەرلەمان کۆتایی پێهات”.

ئەمین بەکر جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر پرسەکە رەوانەی دادگاش بکرێت، دادگا ناتوانێت بەئاسانی بڕیاری لەسەر بدات و دەڵێت”پەرلەمان بەهیچ سیفەتێك ناتوانێت ئەوپرسە رەوانەی دادگا بکات، بۆیە بابەتە کۆتایی پێهاتووە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com