نوچەنێت
نوسینگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، فه‌رماندراوه به تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی کە ته‌شهیر و سوكایه‌تی به حزبه‌كه‌یان و ره‌مزه‌كانی ده‌كه‌ن، تۆمار ده‌كه‌ن و چیدی بێده‌نگ نابن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٠-١١-٢٠١٧، له رونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه “له‌م رۆژانه‌دا هه‌ڵمه‌تێكی پێشێلكاری و ده‌م درێژی بۆ سه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ره‌مزه‌كانی به‌دی ده‌كرێت، له‌روانگه‌ی رێگرتن له پلانی پشێوی و چه‌واشه‌كاری و له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن، تیمی یاسایی حزبی راسپاردووه، كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر سه‌ركه‌شی و ته‌شهیر و سنور به‌زاندنێك تۆمار بكات”.
راشیگه‌یاندووه “وه‌ك نمونه به مافی یاسایی خۆمانی ده‌زانین، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌زگای میدیایی (ژیان) و (لڤین) تۆمار بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ناوزراندن و پێشێلكارییه‌ی ئه‌نجامیانداوه، له ژماره ٢٠ له به‌رواری١٩-١١-٢٠١٧، رۆژی یه‌كشه‌ممه رۆژنامه‌ی (ژیان) و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاری له ماڵپه‌ری (لڤین) له رۆژی ١٩-١١-٢٠١٧، به دڵنیایی یه‌وه یه‌كگرتوو له مافی خۆی خۆش نابێت و به یاسا سه‌روه‌ری و دادگا ده‌م و قه‌ڵه‌می ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌به‌ستێته‌وه، كه سنور ده‌به‌زێنن و كاسبی به یاری كردن به حورمه‌ت و حه‌ره‌می كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌كانی یه‌وه ده‌كه‌ن”.