نوچەنێت
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رایده‌گه‌ێنێت، پێناچێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەنجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ٢٠-١١-٢٠١٧، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پێناچێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئەنجام بدرێت.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هەروەها دەڵێت، زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای كه‌ركوكیان پێ قبوڵ ناكرێت، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كیش له‌ئێستادا له‌كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت نایاساییه، چونكه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌وێ نییه.
له‌باره‌ی مه‌رجیان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له كه‌ركوك، محه‌مه‌د كه‌مال گوتی، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه هێزه‌كان له‌كه‌ركوك، بكشێنه‌وه‌و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی پۆلیس بكرێت، ئینجا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کە لایه‌نی توركمانی داوای لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن، له‌پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.