نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو”.
ئەمڕۆ دوشەممە 20-11-2017، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، لە شاری هەولێر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتوو کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیجی تایبەتی خۆی رایگەیاند “له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به‌رهه‌مدارمان هه‌بوو، باسمان له دۆخى ئێستا و پێشهاته‌كان كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه جه‌ختمان له يه‌كڕيزى و ته‌بايى كرده‌وه”.