نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژە بۆ نامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەکات، کە بە مەبەستی جارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بووە بە رێگەی ئاشتیانە.
نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠-١١-٢٠١٧، لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هەفتەی رابردوو نامەیەکم لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێگەیشت، کە جەختیان لە چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، کردەوە، بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەسەر بنەمای دەستور.
هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان خۆیی و تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، کە جەختیان لە هەرێمێکی بەهێز و سەقامگیر، لە چوارچێوەی عیراق، کردۆتەوە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، ئێمە پێمان راگەیاندن، کە هەرێمی کوردستان، ئانادەی گفتوگۆی ئاشتیانەیە، لە گەڵ بەغدا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی دەستوردا، هەرکاتێ بەغدا ئامادەبێت.