نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیان، وەزارەتەکانمان راسپاردووە بۆ تەقیمی دۆخی زیانەکانی بومەلەرزەکە بکەن، لە دەربەندیخان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠-١١-٢٠١٧، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وێڕای سەرەخۆشی خۆی، بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی دەربەندیخان، رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران، سەردانی دەربەندیخانمان کرد. وەزارەتی داراییمان راسپاردووە، کە مەبلەغێک بۆ ئیدارەی ئەو ناوچەیە دیاری بکات، بە مەبەستی هاوکاری و چاککردنەوەی زیانەکانی بومەلەرزەکە.
بارزانی، سوپاسی تورکیاو ئیتاڵیای کرد، کە بە پەلە دەرمانیان ناردووە، هەروەها سوپاسی یەکێتی ئەوروپاو هەموو ئەو وڵاتانەی کرد، کە سەرەخۆشییان لە حکومەتی هەرێم، کردووە.
هاوکات ئاماژەی بە راسپاردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، بۆ ئەوەی تەقیمی خۆیان لەسەر زیانەکانی بومەلەرزەکە بکەن و بە حکومەتی رابگەیەنن.
هەر لە لەم کۆنگەر رۆژنامەوانییەدا، سەرۆکی حکومەت، سەرەخۆشی ئاراستەی قوربانیان بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرد.