نوچەنێت
ئەمڕۆ دوشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، گشتپرسییەکەی 25 مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکە ئەنجامدرا نادەستوورییە و ئەنجامەکەیشی هەڵوەشاوەیە.
دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی دووشەممە 20-11-2017 لەبارەی 7 پرسی دەستووری کۆبووەوە، چوار لەوان سکاڵا بوون دژی گشتپرسییەکەی 25 ی ئەیلوولی باشووری کوردستان، کە نزیکەی 93%ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ جیابوونەوە لە عێراق دا.
دوای کۆبوونەوەکە ئیاس ساموک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند “دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاری دا، کەوا گشتپرسییەکەی 25 مانگی ئەیلوولی 2017، کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی ئەنجامدرا، نادەستوورییە”.
ساموک لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە “بەپێی بڕیارەکە ئەنجامی گشتپرسی و لێکەوتە و هەر دۆخێک بەهۆی ئەنجامی گشتپرسییەکەوە هاتووەتە ئاراوە هەڵوەشاوەیە”.