: تایبەت: نوچەنێت
به‌رپرسی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگادارنین یه‌كێتی له‌مپه‌ری بۆ ده‌ستبه‌كاربونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، وه‌ك پارێزگاری سێمانی دانابێت. نوسراوی ده‌ستبه‌كاربونی له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نێردراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ماوه‌ی دوو ساڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، به‌بیانوی نایاسایبونی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، ئاماده‌نه‌بوو هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری سلێمانی مه‌رسومی هه‌رێمی بۆ ده‌ربكرێت ، به‌ڵام دوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌دا ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌وڵدایه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، به مه‌رسمومی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكاته پارێزگاری سلێمانی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.ئیسماعیل نامیق به‌رپرسی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی ده‌ستبه‌كاربونی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، وه‌ك پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم ، نوسراوی ده‌ستبه‌كاربونی د.هه‌ڤاڵ، له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌ریمه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆ ده‌ركردنی مه‌رسوم و ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك پارێزگاری سلێمانی.
هەروەها دەڵێت ، ئاگاداری ئه‌وه‌نین كه یه‌كێتی نێشتمانی، له‌مپه‌ری له به‌رده‌م ده‌ستبه‌كاربونی د.هه‌ڤاڵ، دروست کردبێت.