“بودجەی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 9 فراکسیۆن پەسەندکرا”

0

“بودجەی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 9 فراکسیۆن پەسەندکرا”
نوچەنێت

تاریق جەوهەر ، بەنوچەنێتی راگەیاند، بودجەی ئەمساڵ بەزۆرینەی دەنگ و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٩ فراکسیۆن و دژایەتی دوو دەنگ پەسەند کرا، جگە “لەو لایەنانەی دوێنێ چوونە دەرەوە”.
ئەمرۆ وێڕای ئامادەنەبوونی ئۆپۆزسیۆن، پەڕلەمان درێژەیدا بە دانیشتن و گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و بودجەی ئەمساڵی پەسەند کرد.
تاریق جەوهەر راوێژکاری سەرۆکایەتی پەڕلەمان، بەنوچەنێتی راگەیاند، بودجەی ئەمساڵ”به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ و دژایه‌تی 2 كه‌س په‌سه‌ندكرا”.
جەوهەر وتیشی”جگه‌ له‌ كوردستانی، لسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی وسۆسیالست و توركمانه‌كان و مه‌سیحیه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی 9 فراكسیۆن و پێكهاته‌ی جیاوازن به‌شداربوون، جگه‌ له‌وانه‌ی دوێنی چونه‌ ده‌ره‌وه”‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com