نوچە-العربیە
خەیروڵڵا سەمەدی، راوێژکاری قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بە هۆی بەرکەوتنی پریشکی هاوەن، لە شاری بوکەماڵی سوریا کوژراو.
هەواڵی کوژرانی ئەم راوێژکارەی قاسم سولەیمانی، لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە لە رۆژانی رابردوودا، دوای ئەوەی ئەمریکا رێکخراوی ” النجباء”ی خستە لیستی تیرۆرەوە، فەرماندەی سوپای قودسی ئطران سەردانی ناوچەی بوکەمالی کرد.
شاری بوکەمال، یەکێک لە دوایین پێگە سەربازییەکانی داعش هەژمار دەکرێت و بە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنی وێڕای چەکدارانی داعش تیایدا جێگیرن، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەم شارە ماوەبەر و پڕتێچووو بووە.
سەربارەی ئەوەی کە ئاژانسی هەواڵی العالم، کە سەر بە دەنگ و رەنگی ئێرانە، رۆژی رابردوو هەواڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەم شارەی بە یەکجاری راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵدەریی فارس بەستراوە بە سوپای پاسداران، رایگەیاند کە بەشێکی زۆری شارەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریا دیموکرات کردووە، کە لە لایەن ئەمریکا پشتیوانی دەکرێن.
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی ئەمڕۆ، رایانگەیاند کە شارەکە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی داعش ئازاد کراوە. بە پێی ئەو وێنە ودیمەنانەی کە بڵاو بوونەوەتە، نزیکەی تەواوی شارەکە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە کاول بووە.