
عەدنان عوسمان: بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی خۆمان، دەبێت شەقام ئەم وەزعە قبوڵ نەکات
نوچەنێت . تایبەت
عەدنان عوسمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، وەکو ئۆپۆزسیۆن بەردەوام دەبن، لە هەڵوێستی خۆیان هەرجارەو بەشێوەیەک، وتیشی دوابڕیار لای شەقامەو دەبێت چیتر ئەم وەزعە قبوڵ نەکات.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن مانگرتنیان لە بینای پەڕلەمان راگەیاند، لەدژی پەسندکردنی چەند مادەیەکی بودجەی کوردستان، لەمەڕ هەنگاوەکانی ئۆپۆزسیۆن لەدوای مانگرتن، عەدنان عوسمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، بەنوچەنێتی راگەیاند”ئێمه له هەڵویستی ره‌خنەگرتن و رووهه‌ڵماڵین له نارۆشنی و كه‌موكورتی و ته‌خشان وبه‌خشان كردنی موڵك وماڵی میلله‌ت به‌رده‌وام ئه‌بین، دیاره هه‌ر جاره‌و به شێوازی جیاواز”.
لەبارەی گفتۆکردن لەگەڵ لایەنی زۆرینەی پەڕلەمان بۆ گەشتنە رێچارە، عوسمان پێی وابوو کە” تازه ناتوانین له هیچ بابه‌تیكدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بگه‌ینه ئاكام. پێم وانیه ئه‌وان هیج نیه‌تیكی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت بۆ چاكسازی وریفۆرم”.
لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت عەدنان عوسمان وتیشی”ئێمه قسه له‌گه‌ڵ میلله‌ت و بۆ میلله‌ت ده‌كه‌ین. بۆیه به دڵنیایه‌وه جارێكی تر بودجه به‌و هه‌مو كه‌م وكورتیه‌وه تیده‌په‌رینن، جونكه ئه‌وان ئاماده نه‌بون ته‌نانه‌ت لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیش بیك بهینریت بۆ پرسی داهات، بۆیە دوا بریار لای شه‌قامه‌و ده‌بێت بێته ده‌نگو چیتر ئه‌م وه‌زعه قبوڵ نه‌كات”.