10 ملیار دینار پارەی جووتیاران گەیشتە هەولێر

0

نوچەنێت-تایبەت

بڕیاردەری ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان رایدەگەیەنێت، 10 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى‌ دهۆك گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

بەگوێرەی زانیاریەکان، خه‌رجكردنى 80 له‌سه‌دى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017 له ‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقەوە له‌كاتێكدایه‌، كه‌ تا ئێستا جووتیاران پاره‌ى سێ ساڵى ڕابردوویان به ‌ته‌واوى پێ نه‌دراوه،‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى زیاتره‌ له‌ 700 ملیار دینارى عێراقییە له‌گه‌ڵ 20 له‌سه‌دى بۆ ساڵى 2017 کە له‌لاى حكومه‌تى عێراق ماوه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، زیاد حوسێن سلێمان، بڕیاردەری ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان، سەبارەت بە رەوانەکردنی پارەی جووتیارانی هەرێم لە بەغداوە ڕاگەیاند: پاش ئه‌وه‌ى بڕى 80 له‌سه‌دى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ بڕیارى خه‌رجكردنى درا ڕه‌وانه‌كرا.

بڕیاردەری ‌لیژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى ‌په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێت، لە رەوانەکردنی پارەی جووتیاران به‌شى شارى دهۆك نه‌گه‌یشت به‌ هۆى ڕاگرتنى مامه‌ڵه‌ى بانكى له ‌لایه‌ن به‌غداوه‌، بڕى (10) ملیار دینار مابوو، ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 19-11-2017) ئه‌و بڕه‌ش گه‌یشته‌ شارى هه‌ولێر و سبه‌ى ڕه‌وانه‌ى شارى دهۆك ده‌كرێت، بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر جووتیارانى ئه‌و شاره‌ دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com