وەزارەتی تەندروستی: بۆ گرفتی دەرمان، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پەیوەندیداین

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی ئەو ژمارەزۆرەی ئاوارەوە، تاڕادەیەك گرفتی کەمی دەرمانمان بۆ دروستبووە و وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەردەوامی دان بە ناردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان.

بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و فشارەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵی، لەسەر هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان رووبەڕوی گرفتی کەمی دەرمان بوونەتەوە، لەئێستاو رابردوودا حکومەتی عێراق بەگوێرەی پێوست، دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان، دابین نەکردووە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی دەرمان لەنەخۆشخانەکان رایگەیاند”بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی ئەوە ژمارەزۆرەی ئاوارەوە، تاڕادەیەك گرفتی کەمی دەرمانمان بۆ دروستبووە، بەڵام ئەو دەرمانانەی، کەپێویستن لە نەخۆشخانەکان بەگشتی و لەهۆڵەکانی نەشتەرگەری، چاودێری چڕ و نەخۆشخانەکانی دڵ دابینکراوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەروەها دەڵێت”لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە پەیوەندیدان، بۆئەوەی بەردەوامی بدرێت بەو بڕەدەرمانەی، کە بۆ هەرێم دەنێردرێت، ئەوانیشی ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بۆ بەردەوامی دان بە ناردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان”. 

د.خاڵس قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی گرفتی کەمی دەرمان نەخۆشانی تالا سیما، هەندێك کێشەیان بۆ دروستبووە، بەڵام لەهەوڵی چارەسەرکردنیدان، بۆئەوەی بتوانین بەهەر رێگایەك بێت ئەو دەرمانانەی کە پێویستن بۆیان دابینبکەین.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com