تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ١٩-١١-٢٠١٧، له قه‌زایی سه‌یدصادق و له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه‌دا مامۆستایانی ناڕازی گردبونه‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، بایكۆتی ده‌وامیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد، پێویسته گواستنه‌وه بۆ ئه‌و مامۆستایانه بكرێت، كه خزمه‌تی یاساییان ته‌واوكردوه، له كاتی گواستنه‌وه‌كه‌شدا داوای به‌دیلیان لێ نه‌كرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئه‌و مامۆستایانه‌یان كرد، كه له هه‌ڵه‌بجه‌وه دێنه سه‌یدصادق و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه.
له كۆتایی گردبونه‌وه‌كه‌یاندا، مامۆستایان داویان كرد كه ده‌وامی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار له هه‌فته‌یه‌كدا، بۆ دوو ڕۆژ كه‌مبكرێته‌وه.