نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی له سیته‌ك راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 19١٩-١١-٢٠١٧، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، رایگه‌یاند باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیر كردووه، كه دزییان له باخ و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌ی سیته‌ك كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “له هه‌ڵمه‌تێكدا بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد، كه هه‌ستاون به دزینی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “ئه‌و سێ تۆمه‌تباره دوای ده‌ستگیركردنیان، دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندکراون”.