نوچەنێت
به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆ، له‌سه‌ر رێگای گوندێکی سه‌ربه ئیداره‌ی گه‌رمیان، حه‌وت كه‌س برینداربوون.
رائید عه‌لی جه‌مار قدوری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، كه روداوه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه 18ی تشرینی دووه‌می 2017 لەسەر رێگای گوندی توران، سەربەناحیەی سەرقەڵا روویداوه.
هەروەها رایگەیاند، كه روداوه‌كه له جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل، لەجۆرەکانی مینی پاس و نیسان پەتڕۆڵ ڕوویداوه. لەئەنجامدا هەردوو شۆفێرەکە و پێنج سەرنشین برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، دەڵێت، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سێ لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون، ئەوانی دیكه‌ش لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوەو باری تەندروستیان جێگیرە.