نوچەنێت-تایبەت
بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هومام حەمودی گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، کە لە عێراق سیاسەت و دیموکراسی هیچ مانایەکی نییە. دەشڵێت “حەمودی سیاسەتی ئێران جێبەجێ دەکات”.
هومام حه‌مودی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، له کاتی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی چه‌كدارانی خولێكی دیكه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبید، كه له باره‌گای سه‌رایا عاشورا گوتی،شەڕی داعش، جیهادی بچوک بوو، جیهادی گەورە لەگەڵ ئەوانە دەبێت دژی یەکپارچەیی خاکی عیراقن. پێویسته سه‌رجه‌م گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، خۆیان بۆ جه‌نگی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئاماده بكه‌ن، كه عێراقێكی یه‌كپارچه‌یان ناوێت، چونكه پلانه‌كان بۆ دابه‌شبوونی عێراق، به‌رده‌وامن و هاوپه‌یمانێتییەکی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهاتووه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف، لە وەڵامی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق رایگەیاند: ئەو کەسە گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی، کە لە عێراق سیاسەت و دیموکراسی هیچ مانایەکی نییە و پێیوایە خۆبەستنەوە بە وڵاتانی رۆژئاواش هیچ داهاتوویەکی نابێت. بۆیە بەتەواوی خۆی یەکلا کردۆتەوە، کە دەبێت لە سەر بنەمای مەزهەبی مامەڵە بکرێت. لە ناوچوونی ئێران بە لەناوچوونی مەزهەبی شیعە دەزانێت.
مەریوان نەقشبەندی پێیوایە، حەمودی و هاوبیرانی بڕیاریان داوە، ئامادەی هەر شەڕێکی چاوەڕوانکراو بکەن. پێدەچێت ئەو شەڕە لە ئێستادا روو نەدات، بەڵکوو لە دەورووبەری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق رووبدات.
نەقشبەندی دەڵێت، لایەنەکانی دیکەی شیعە لە گەڵ ئەو بۆچوونە نین و شیعەکان چەند هۆکارێک هەیە ،کە کۆیانی کردۆتەوە، وەک پاراستنی شیعە وەک مەزهەب. هەروەها ئەو جەمسەربەندییەکی، کە دروست بووە، بەتایبەت سعودیە و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی سوننە، ئەگەرنا بێ کێشە نین، بەتایبەت ئەوانەی سەر مەرجەعیەتی قومن، یەک نین. لایەنی ئێران سەرکەوتوو دەبێت، لە بەرانبەر پشتگیریەکانی ئەمریکا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بەرپرسی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیانی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، هومام حمودی، سیاسەت و بڕیارەکانی ئێران لە عێراق جێبەجێ دەکات.