پەرلەمانتارێك: ئەو پشکەی بۆ هەرێم دیاریکراوە، تەنیا بەشی ٦ مانگ موچەی فەرمانبەران دەکات

0

 نوچەنێت:تایبەت

بڕیار دەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستانم رایدەگەیەنێت، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٨ عێراق بەو شێوەیە، مەبەست لێی شکاندنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە.

رۆژی ٥-١١-٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەیاسایی بودجەی ٢٠١٨ی پەسەندكرد، بەپێی ئەو بودجەیە، پشكی هەرێمی كوردستان لە ١٧% بۆ ١٢.٦% كەمكراوەتەوە، هاوکات حکومەتی هه‌رێمی کوردستانیش داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ره‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى عێراق، ده‌كات.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، هێڤا حاجی میرخان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و بڕیار دەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کەمکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق رایگەیاند”ئەو پشکەی بۆهەرێمی کوردستان دیاریکراوە، لە بودجەی ٢٠١٨ عێراق، بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش جۆرێکە لەگەمارۆدانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان”.

هێڤا حاجی، پێیوایە، ئەو گەمارۆیە لەساڵەکانی ٢٠٠٧ بۆ سەرەوە دەستی پێکردووە و ئێستا بووە بەکردار لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقەوە “دیاریکردنی پشکی هەرێم بەو شێوەیە، مەبەست لێی شکاندنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانە”.  

بڕیار دەرەکەی لیژنەی دارایی، هەروەها دەڵێت”بەپیی ئەو حساباتانەی ئێمەکردومانە، ئەوپشکەی بۆ هەرێم دیاریکراوە، ئەگەر هەمووی بەتەنها بۆ موچە بێت و هیچ بڕەپارەیەکش بۆ شتەناوخۆییەکان تەرخان نەکرێت، بەشی کەمترلە ٦مانگی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com