نوچەنێت
ڕێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه واشنتۆن له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا و حكوومه‌تى عێراق هانده‌دات، زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنێت تاكو بگه‌ن به ئامانجێكی خوازراو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌١٨-١١-٢٠١٧له په‌یوه‌ندیییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
بە پێی هەواڵی سایتی فەرمی ٶکومەتی هەرێمی کوردستان، تیله‌رسن خۆشحاڵی خۆی بۆ هێوربوونه‌وه‌ی گرژیى هێڵه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان، ده‌ربڕی و دانبه‌خۆداگرتنی هه‌ردوولای بۆ پاراستنی ئارامی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ڕێزگرتن له شیرۆڤه‌ی دادگای فیدرالی عیراق سه‌باره‌ت ده‌ستور، جه‌ختیشى له پاراستنى ئارامى كرده‌وه له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگێكی جددیى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، کردۆتەوە.
ێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌یه له دیالۆگێكى جددیدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق، هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها هیواى خواست ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ڕۆڵى خۆیان له ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بگێڕن و له‌مباره‌یه‌وه هاوكار و پشتیوان بن.
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاس، ئاماژه‌ی به‌وه داوە، كه پێشوازی له هه‌ر هاوكارییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته گه‌مارۆ‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت، به‌تایبه‌تی كه له بواری مرۆیی‌دا پێویستییه‌كی زۆرییان هه‌یه، چونكه به‌شێكی هاوكارییه‌كان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانانه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت.