نوچه‌نێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی و پارتی سه‌رقاڵی ڕیكخسته‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستانن، بۆیە كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه‌متر ئه‌نجامده‌درێن، له داهاتودا هه‌ر بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.
دوا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، له ٢٥-٩-٢٠١٧، ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامیێتی لایه‌نه به‌شداره‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زرێندرا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد ئیلخانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان رایگه‌یاند” ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، ته‌نیا كۆبونه‌وه‌كانی كەمتر ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵی پارتی و یه‌كێتی، به ریكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له حكومه‌ت”.
ناوبراو هەروەها دەڵێت” له حاڵه‌تی سازدانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان دا ، هه‌ر بارزانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات، به حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوییه، هه‌م سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی هه‌رێمی كوردستانه”.