تۆمەتبار کەسێکی نزیکی ئەفسەرەکەیە

0

 نوچەنێت:تایبەت

شەوی رابردوو، تەرمی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەنزیك باڵەخانەی وەزارەتەکە دۆزرایەوە و گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی، لە نزیک رووداوەکە دەستگیرکراو کە پاسەوانی تایبەتی ئەفسەرەکە بووە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، راید هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند”شەوی رابردوو ١٧-١١-٢٠١٧ ئاگادارکرانەوە، بەبوونی تەرمێک لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کەوا ئەفسەرێکی وزارەتی پێشمەرگەیە (بەناوی ئەمین خەلیل میران) پیشەی مقدەمە لە وەزارەتی پێشمەرگە و تەمەنی 36 ساڵە”.

هۆگر عەزیز هەروەها دەڵێت”کەسێک بە تۆمەتی رووداوەکە بەناوی (ح.خ) دەستگیرکراو ، کە پاسەوانی تایبەتی ئەفسەرەکە بووە، خانەوادەی ئەفسەرەکەش سکاڵایی یاساییان لەسەر ئەو کەسە تۆمارکرد”.

ناو براو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەدەوامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com