رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك رایدەگەیەنێت، لەسەر داواکاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بڕیارەی رۆژی سێشەممە ٢١-١١-٢٠١٧ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات.

لەدوای روداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە، بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شارەکە، بەشێکی ئەندامانی ئەنجومەنەکە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەرکارەکانی خۆیان، بۆیە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فوئاد حوسێن کوێخا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك لەفراکسیۆنی پارتی رایگەیاند”لەسەر داواکاری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بڕیارە رۆژی سێشەممە ٢١-١١-٢٠١٧ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام تائێستا شوێنی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، کەڕەنگە سبەینێ لەسەر رەزامەندی سەر جەم فراکسیۆنەکان، شوێنەکە دیاریبکرێت” . 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ سەرجەم لایەن و فراسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، بەفراکسیۆنە عەرەبی و تورکمانەکانیشەوە.

فوئاد حوسێن، کۆبوونەوەکە بەهەنگاوێکی باش دەزانێت، بۆئەوەی ئەنجومەنەکە دەستبەکارەکانی خۆی بکاتەوە و دەڵێت  “هەنگاوی یەکەممان، ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پارێزگای کەرکوك دەبێت، بۆئەوەی ئەمنیەت بگەڕێتەوە بۆ پارێزگاکە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com