تایبه‌ت:نوچه‌نێت
به‌رپرسی میحوه‌ری پردێ-رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له چه‌ند ڕۆژی رابردودا سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، جموجۆڵیان هەبووە. ئه‌گه‌ر به نیازی پێشڕه‌وی بن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧، كۆنتڕۆڵكردنی شاری كه‌ركوك ، سوپا و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بگه‌ڕێته‌وه هێڵی ٣٦، هێزی پیشمه‌رگه‌ش ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، كه‌مال كه‌ركوكی، به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به جموجۆڵی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك فه‌رمانده‌كانی پیشمه‌رگه، ئه‌م ماوه‌یه بڕیارمانداوه لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی رابردودا، سوپا و حه‌شدی شه‌عبی جموجۆڵیان هه‌بوه و بیندراون ، پێشمەرگە بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە.
كه‌مال كه‌ركوكی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە پێشمه‌رگه هه‌میشه له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی ئاماده‌یه”ئه‌گه‌ر هێزه عێراقیه‌كان، نیازی پیشڕه‌ویان هه‌بێت زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن”.