شرۆڤه-نوچه‌نێت
پێده‌چێت قۆناغی دوای داعش، له قۆناغی داعش مه‌ترسیدارتر بێت، ناوچه جیناكۆكه‌كان ده‌بێته یه‌كێك له‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه له ئێستاوه ئاماژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوون، تا هێزه عیراقییه‌كان زیاتر له موسڵ نزیك ببنه‌وه، كێشه‌كه مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. ئه‌مه ناوه‌رۆكی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكییه، كه له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2016 بڵاوی كردوه‌ته‌وه.
له هه‌مان كاتدا، كینیس بولاك له په‌یمانگای برۆكینز ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه كه ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه بته‌قێته‌وه، روونیشی كرده‌وه كه فاكته‌ری ده‌ره‌كیش هاتونه ناو ململانێكه‌وه و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی دوای شه‌ڕی داعش، زیاتر كردوه.
جگه له‌وه، ململانێ له‌سه‌ر نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان و چۆنێتی ئیداره‌دانی ئه‌و سه‌رچاوانه یه‌كێكی دیكه‌یه له كێشه گه‌وره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2016 به پێگه‌ی خلیج ئۆنلاینی گوت، پلان دانراوه ده‌بێت پیشمه‌رگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان بكشێته‌وه و بچێته‌وه ناوچه‌كانی پیش شه‌ڕی داعش.
جه‌واد تلیباوی، سه‌ركرده له میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گوتی ” كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه جیناكۆكه‌كان، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق یه‌كلا كراوه‌ته‌وه”، گوتیشی ” حه‌شدی شه‌عبی سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی ده‌رچوونیان نه‌بن له ناوچه جێناكۆكه‌كان”.
ماڵپه‌ڕی خلیج ئۆنلاین، ساڵی رابردوو گوتی، دۆخه‌كه له پارێزگای كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت ده‌ته‌قێته‌وه، كه پێده‌چیت ململانێكان له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه دوور و درێژ و تاڵ بن. هەروەها ده‌ڵێت، به كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش شه‌ڕی كورد و شیعه له كه‌ركوك سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ردوولا هه‌وڵی كێشانه‌وه‌ی سنوری نوێ ده‌ده‌ن.
كامل شه‌مه‌ری، شرۆڤه‌كاری سیاسی هه‌ر ئه‌و كاته گوتی ” قۆناغی دوای داعش، زه‌نگی ململانێی كورد و شیعه لێده‌دات له ناوچه جیناكۆكه‌كان، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و ناوچانه بونه‌ته جێگه‌ی چاوتێبڕینی لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی”.
ناوه‌ندی ستراتفۆر، بۆ توێژینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه كه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، مه‌ترسی دروستبوونی شه‌ڕی شیعه و كورد به تایبه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان به روونی ده‌ركه‌وتوه، هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌ولێر، ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و كه‌ركوك و شه‌نگال له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا بێت و ده‌ست به‌سه‌ر خاك و سامانه سروشتیهكانیدا بگرن، بۆیه ئه‌و ناوچانه ده‌بنه مه‌یدانی جه‌نگ و ململانێی توند.
كه‌ركوك وه‌ك به‌شێكی گرنگی هیلالی شیعه
له مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٦، پێگه‌ی به‌وابه، راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر پلانی ئیران و میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ داگیر كردنی كه‌ركوك و ته‌واوكردنی هیلالی شیعه و به‌ستنه‌وه‌ی تاران به سوریا و لوبنانه‌وه له رێگه‌ی عێراقه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، ئێران له ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری عێراق ناوه‌ستێت، هه‌ر له پشتیوانی كردنی میلیشیا شیعه‌كانی و پاڵپشتی كردنی به‌شێكی ئه‌و شیعانه‌ی له حكومه‌تدان و له به‌رامبه‌ر به‌شه‌كه‌ی دیكه‌دا، دواجاریش له رێگه‌ی سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی و ده‌ستێوه‌ردانی له كاروباری هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌ویش له رێگه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ١٠٠٠ چه‌كداری حیزبوڵای لوبنان، له شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.
هاوکات ئاماژە بە شەڕ و پێکدادانێک دەکات و دەڵێت، پێكدا دانه‌كانی شەوی رابردووی شاری خورماتوو، ده‌ستێوه‌ردانی روونی ئێرانی ئاشكرا كرد، به‌جۆرێك ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ردوو شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و موسڵ كۆنترۆڵ بكات، پاشان هیلالی شیعه‌یان پێ ته‌واو بكات، له تارانه‌وه به‌ناو خاكی عێراقدا بۆ سوریا و لوبنان، ئه‌ویش له رێگه‌ی حیزبوڵای لوبنانی سه‌ر به ئێران كه هه‌زار چه‌كداری بۆ پشتیوانی كردنی حه‌شدی شه‌عبی له به‌رامبه‌ر پیشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگیر كردوه، هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حیزبوڵا، ژماره‌یه‌كی زۆر له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه ئه‌و ناوچه‌یه كه نزیكه‌ی ٧٠٠٠چهكدار ده‌بوون.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی میلیشیای حیزبوڵا، به چه‌كی قورس و موشه‌كه‌وه له نزیك ناحیه‌ی تازه‌ی باشوری كه‌ركوك چر بوونه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێكی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، به ناوی ئاغای ئیقبالی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر كه‌ركوك، به تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به گشتی. بوونی ئه‌و چه‌كدارانه له‌میانه‌ی پلانی ئێراندایه بۆ ته‌واو كردنی هیلالی شیعه، كه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه ئێران پلانی بۆ داناوه.
چه‌ندین جار ئێران، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووە، كه رێگه‌یان بدات به‌ناو خاكی كوردستاندا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جه‌نگاوه‌ر بۆ سوریا بگوازنه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو جارێك داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كردبوونه‌وه، بۆیه ئێران پلانی داگیر كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی دانا.
هیلالی شیعه چییه؟
هیلالی شیعه، به‌و پڕۆژه‌ی ئێران ده‌گوترێت، كه ئامانجی دروستكردنی رێگه‌یه‌كی وشكانییه، تاران به عێراق و سوریا و لوبنانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دابین كردنی پشتیوانی لۆجستیه بۆ گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
له ئه‌گه‌ری دابین كردنی ئاسایشی ئه‌و رێگه‌یه‌دا، ئێران ده‌توانێت، به ئاسووده‌یی پشتیوانی پێویست بۆ رژێمی سوریا و حیزبوڵای لوبنان بنێرێت.
ئه‌و ریگه‌یه له شاری كرماشانی ئێرانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له قه‌زای خانه‌قینه‌وه دێته ناو خاكی عێراق و به باشوری كه‌ركوكدا تیده‌په‌ڕێت، له‌وێشه‌وه بۆ باكوری موسڵ تا ده‌گاته قه‌زای شه‌نگال، پاشان ده‌چێته خاكی سوریاوه و تا پارێزگای حه‌سه‌كه درێژ ده‌بیته‌وه.
له هیلالی شیعه‌وه بۆ مانگی شیعه
كه‌ناڵی جه‌زیره، له ٢٢ی مانگی ئایاری رابردوو، لێدوانێكی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی بڵاو كرده‌وه كه ده‌ڵێت ” ئێمه ئیستا سه‌رقاڵی دروستكردنی مانگی شیعه‌ین، نه‌ك هیلالی شیعه”.
ده‌شڵێت، هێزه‌كانمان ئاماده كراون له سوپای پاسداران له ئێران و حیزبوڵا له لوبنان و ئه‌نساروڵا له یه‌مه‌ن و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و سوریا.
ده‌ره‌نجام
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كاندا روویدا، پلانێكی پێشوه‌خته‌ی گه‌وره بوو كه ده‌مێك بوو به‌رنامه رێژی بۆ كرابوو له‌لایه‌ن ئێران و شیعه‌كانی عێراقه‌وه، بۆ ته‌واو كردنی پڕۆژه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئێران كه دروستكردنی هیلالی شیعه‌یه، ئه‌مه جگه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاك و داهات و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به ناوچه‌ی جێناكۆك ناسراون. ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدارایه یان نه‌درایه، ئه‌و رووداوگه‌له هه‌ر روویان ده‌دا و هێرش ده‌كرایه سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جیناكۆكه‌كانی دیكه، له‌وانه‌یه ریفراندۆم ته‌نها كه‌مێك كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی پێشخستبێت.