رێکخراوی چاو: پەڕلەمانی کوردستان ئەو یاسایانە پێشێل دەکات کە خۆی دەریکردون

0

رێکخراوی چاو: پەڕلەمانی کوردستان ئەو یاسایانە پێشێل دەکات کە خۆی دەریکردون
نوچەنێت
رێکخراوی چاو بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ، داوا لەپەڕلەمانی کوردستان دەکات، لەبری بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و وڕێگری کردن لە ڕۆژنامەنوسان  پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بێت و کار بۆ یاسای دەسکەوتنی زانیاری بکات.
رێکخراوی چاو کە خۆی وەك یەکێك لە “ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئازادی ومافەکانی مرۆڤ و داکۆکیکار لە ڕۆژنامەنوسان” دەناسێنێت و لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوە، لە راگەیەنراوێکدا کە لەبارەی رێگری پەڕلەمانی کوردستان لەرۆژنامەنوسان ئاراستەی هاوڵاتیانی کردووە، دەڵێت”ئەمە بۆ دووەم جارە پەڕلەمانی کوردستان ڕێگری دەکات لە ڕاگەیاندنەکان کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی ناو پەرلەمان بکەن و بەبیانوی جۆراو جۆر ڕێگە نادرێت ڕۆژنامەنوسان زانیاریەکان وەك خۆیان بگوازنەوە بۆ هاوڵاتیان، ئەم کارەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەکەوە پێشێلکردنی ئەو یاسایانەیە کە پەرلەمان خۆی دەری کردون و لەلایەکی ترەوە بەرتەسك کردنەوەی ئازادی و کاری ڕاگەیاندنە کە ئەمەش مەترسیەکی جدیە لەسەر سنوردارکردنی ئەو ئازادیەی کە هاتۆتە ئاراوە و هەنگاونانە بەرەو دواوە”.
هەر لەراگەیاندنەکەدا نوسیویانە”ئێمەوەك ڕێکخراوی چاو بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ ئیدانەی هەر پێشێلکاریەك دەکەین کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجام بدرێت و تەسكکردنەوەی ئازادیەکانیش بە پێشێلکردنی مافی تەواوی هاوڵاتیان دەزانین”.
دوا لە پەرلەمانی کوردستانیش دەکەن”لەبری بەرتەسكکردنەوەی ئازادیەکان وڕێگری کردن لە ڕۆژنامەنوسان  پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بێت و کار بۆ یاسای دەسکەوتنی زانیاری بکات بەشێوازێك کە لەگەڵ یاسانێودەوڵەتیەکاندا بێتەوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com