نوچەنێت
دوای هەفتەیەک لە بومەلەرزە ماڵوێرانکەرەکەی کرماشان، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی تر دوو ناوچەی کوردستانی هەژاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٨-١١-٢٠١٧، بومەلەرزەیەک گەرمیان و قەسری شیرینی هەژاند. بومەلەرزەکە کاتژمێر ٧:١١ خولەکی بەیانی بووە. هاوڵاتیان ماڵەکانی خۆیان جێهێشتووەو لەسەر شەقامەکان وەستاون.
بە پێی ناوەندی بومەلەرزەی ئێران، بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ، بە گوڕی ٤.٤پلەی ریختەر بووە.
بوومەلەرزەکەی هەفتەی رابردووە، زیانی گیانی و ماڵی زۆری لە ناوچەی دەربەندیخان لە باشورو پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵات لێکەوتەوە، بەڵام تا ئێستا ئاماژە بە زیانەکانی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ نەکراوە.