نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش کرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاى له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
هەر بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به راگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و به‌پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددیى له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لەنێوان هەولێر و بەغدا ده‌ستپێبکات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن كرد و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه‌كانى ئه‌مریكاى بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كى جددیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدات، كه تاكه‌ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه و دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك لایه‌نگری به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بووه و هه‌میشه ئاماده‌ى گفتوگۆیه.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کەریم شنگالی ، وەزیری ناوخۆ، عەلی سندی ، وەزیری پلاندانان، فوئاد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
هەروەها کین گرووس، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان یاوەری برێت مەکگۆرک بوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.